تەندروستی عێراق: 41 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگه‌ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: 3 هەزار و 552 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/17 وەزارەتی تەندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: سێ هەزار و 552 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوە، له‌به‌رامبه‌ردا پێنج هەزارو 447 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌ 41 تووشبووی كۆرۆنا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌ی مردن به‌ كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشته‌ 15995 كه‌س.

به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و سه‌د و چل و دوو هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و پێنج كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش پازده‌ هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج تووشبووش مردوون و یه‌ك ملیۆن و په‌نجا هه‌زار و شه‌شسه‌د و هه‌شتا و حه‌وت كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و دووسه‌د و چل و سێ نه‌خۆش له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، حه‌وت هه‌زار و حه‌وتسه‌د و سیی و هه‌شت كه‌سیش ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌.