سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆبووەوە

سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە شانازی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، لەگەڵ یان یامبۆن سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە شاری بروکسل بەڕێوەچوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز لە هەموو بوارەکاندا تاووتوێ کرا.

سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە شانازی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، ئامادەییشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەوە و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و پسپۆڕیی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى کۆبوونەوەکە بوون.