ژماره‌یه‌ك ماركێت له‌ نێو شاری هه‌ولێر پسوله‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كرا

ژماره‌یه‌ك ماركێت له‌ نێو شاری هه‌ولێر به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانی چاودێر و بازرگانی پسوله‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كرا.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌كانی سه‌ر به‌ چاودێری و بازرگانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تیمێكی كوردستان تیڤی له‌ هه‌ڵمه‌تێكیاندا بۆ بازار و ماركێته‌كانی ناو شاری هه‌ولێر ئه‌نجامیدا، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ته‌واوی نرخ و كه‌لوپه‌له‌كانی نێو ماركێتیان كران، هه‌ندێك ماركێت له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ پسوله‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كرا.

له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئه‌و ماركێتانه‌ی كه‌ پسوله‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كرا سیسته‌می كاشێریان ته‌واو نه‌بوو ماوه‌كانیان به‌سه‌رچوو بوو.

لیژنه‌ی چاودێری هه‌فته‌ی دوو جار هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامی ده‌بێت ئه‌و شوێنانه‌ش سزا ده‌دات هه‌ر سه‌رپێچیه‌كیان به‌دی بكرێت.

لیژنه‌ی چاودێری رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی بكه‌ن و نرخی كه‌لوپه‌ل به‌رزبكه‌نه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه‌ سزاده‌درێن و غه‌رامه‌ ده‌كرێن و ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌ .
 
ئا/ كارزان كاكل