وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مانتاران: 25 ی مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

ئامانج ساڵح په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان،  له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران كه‌ كه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت ، ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی  له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه‌: له‌ 25 ى مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین .
په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند: كه‌ هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌:  دابه‌شكردنی مووچه‌ دوا ناكه‌وێت له‌كاتی خۆیدا به‌پێی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌كرێت .