د. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15 ی حوزه‌یران 2021 رایگه‌یاند:له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو بۆ پێداچوونه‌وه به ڕێكاره‌كان و گونجاندنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رج و بارودۆخی ئێستای كۆڕۆنا له جیهان و هه‌رێمی كوردستان وه دوابه‌دوای ڕه‌چاوكردنی ئاستی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ئاسایی بوونه‌وه‌ی هاتووچۆ و گه‌شتكردن و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی و وه‌رگرتنی نموونه بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاردرا به:
وه‌رگرتنی نموونه و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت جگه له:
1- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ده‌ره‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوه‌ڕپێكراوی هه‌بێت كه‌متربێت له 48 كاتژمێر له‌كاتی گه‌یشتن پێویست به وه‌رگرتنی نموونه‌ی پشكنین ناكات.
2- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بڕوانامه‌ی وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوه‌ڕپێكراوی هه‌بێت له‌كاتی گه‌یشتن پێویست به وه‌رگرتنی نموونه‌ی پشكنین ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.