وەزارەتی پلاندانی عێراق له‌باره‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بڕیارێكی ده‌ركرد

وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند: لەمەودوا تەنها رێگە بە هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت، کە بە پێی تایبەتمەندی عێراق بن.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەكرێن بە پێی تایبەتمەندی عیراق بن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەكانی دەركراوە.

وەزارەتی پلاندانانی عیراق  ئاماژیه‌ به‌وه‌شكردووه‌ بڕیارەكەش كاراكراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بە ھاوردەكاران بۆ ڕێكخستنەوەی كارەكانیان، لە ڕووی یاسایی و داراییەوە بڕیارەكە دواخراوە.

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ده‌ڵێت: چونكە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەكراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی ئه‌م وڵاته‌ بووه‌، لەبەرئەوە دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە ڕێگە نادرێت جگە لە تایبەتمەندی عیراقی، ئۆتۆمبێلی تر ھاوردە بكرێت.