ڤیدیۆ .. ماسك له‌سه‌ر روخساری په‌یكه‌رێكی زه‌به‌لاحی خواوه‌ندی  بوزی دانرا

به‌ كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان ، گرته‌ ڤیدیۆی كۆمه‌ڵه‌ كرێكاران بڵاو كرده‌وه‌ ،كه‌ به‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی زبه‌لاحی خواوه‌ندی بوزی سه‌رده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ماسك له‌سه‌ر روخساری دابنێن.

له‌پرۆسه‌ی دانانی ماسكه‌كه‌دا چوار كرێكار به‌شدار بوون ، سێ كاتژمێری خایاند په‌یكه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ 57 مه‌تر به‌رزه‌ .

په‌یكه‌ره‌كه‌ 33 ساڵ پێش ئێستا دروستكراوه‌  په‌یكه‌ره‌كه‌ش به‌جۆرێك دروست كراوه‌ ،  مرۆڤ ده‌تواندرێت به‌سه‌ر شانه‌كانی بكه‌وێت.

دانانی ماسك له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ وا شیكردنه‌وه‌ی بۆكراوه‌ ، كه‌ جۆرێك بێت له‌ نوێژ له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

ئا- كامران

ژێده‌ر-  سپۆتینگ