میتی توركیا كوژرانی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ی له‌ پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند

به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ به‌ناوی ئوڵاش دۆغان كه‌ ناوه‌ نهێنیه‌كه‌ی "ئوڵاش ده‌رسیم" بوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی توركیا ناسراو به‌  (MiT)دا له‌ پارێزگای سلێمانی دا كوژراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵو ، ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی (MiT) زانیاری به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ ئولاش دۆغان به‌نیاز بووه‌ په‌لاماری توركه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان بدات و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ دژی توركیا رێكبخات.

هه‌ربه‌ گوێره‌ی ئانادۆڵو" ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی (MiT)دا له‌ شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانیدا كوژراوه‌.