ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا هۆشداریان دایه‌ ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: رێگری كردن له‌ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا دایه‌، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌پرسی ئه‌تۆمی ئێران خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ گرێكوێره‌یه‌كی قوڵ كه‌ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌م ‌بێـت.

ئانتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننا بۆ زیندووكردنه‌وی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران به‌ رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی راگه‌یاند: كێشه‌ی زۆر جیددیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، به‌ جۆرێك كه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌م پرسه‌ ده‌بێته‌ به‌ربه‌ستێك كه‌ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌م ده‌بێت.

گوتیشی ناتوانین واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌ دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا دیاری بكه‌ین به‌ڵام جه‌ختی كرده‌و كه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌م واده‌یه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌.

بلینكن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ئێران له‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیدا به‌ره‌دوام بێت له‌ جێگۆركێكردنی به‌ سانترفیوژی پێشكه‌وتووتر، ئیتر لە ڕووی کردارییەوە زۆر زەحمەت دەبێت بتوانین بگەڕێینەوە بۆ سه‌ر پارامیتەرە سەرەکییەکانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.

رۆژی رابردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا هۆشداریان دایه‌ ئێران كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و  تاران هیچ نه‌رمییه‌ك له‌خۆی نه‌نوێنێت ره‌نگه‌ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنتی ئه‌تۆمی روونه‌دات.

هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست لە خولی داهاتووی دانووستانه‌كانی ڤییەنا ناكۆكیه‌كان چارەسەر بکرێن .