نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 74 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

له‌ یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 74 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 75 دۆلار و 60 سه‌نت و به‌ 74 دۆلار و 60 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:39دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،13 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 74 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ 73 دۆلار و 67 سه‌نت فرۆشرا.