نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 73 دۆلار و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا، به‌ 73 دۆلار و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 75 دۆلار و 99 سه‌نت و به‌ 73 دۆلار و 43 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 10:20دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،46 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 73 دۆلار و 09 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ 71 دۆلار و 83 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 73 دۆلار و 59 سه‌نت بۆ 74 دۆلار و 18 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 73 دۆلار بۆ 72 دۆلار و 41 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.