لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری خولی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ چه‌ند بڕیارێكی بۆ پاراستنی وه‌رزشوانان ده‌ركرد


به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ چه‌ند بڕیارێكی بۆ پاراستنی وه‌رزشوانان و به‌رپرسانی وه‌رزشی له‌ تووشبوون به‌م په‌تایه‌ ده‌ركردووه.
 یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ میدالیاكانی ئۆڵۆمپیاد كه‌ له‌كاتی به‌خشینی میدالیاكانی زێڕو زیو و بڕۆنز به‌ وه‌رزشوانانی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی میدالیاكان پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌ستكێشی پاكی له‌ده‌ست بێت و یاریزانانیش به‌ ده‌ستی خۆیان میدالیاكان وه‌ربگرن و ئینجا بیكه‌نه‌ ملیان.
 جێگای باسه‌ به‌م دواییه‌ لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌فه‌رمی بڕیاریدا یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیاد به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌بچێت .