ئێران .. له‌ شه‌شه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی خۆزستاندا 2 كه‌س كوژران


له‌ شه‌شه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای خۆزستان كه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن به‌هۆی كه‌میی ئاوه‌وه‌، له‌ شاری به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ست دا و له‌ شاری ئیزه‌'یش خۆپیشانده‌رێك كوژرا.

بریكاری والی به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر، فه‌ریدون به‌نده‌ری به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی ئێران IRNAی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئێواره‌ی رابردوو له‌ شاره‌كه‌ رووی دا له‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ته‌قه‌ كراوه‌ و له‌ ئاكامدا پۆلیسێك كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار كراوه‌.

فه‌ریدون به‌نده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی "ئیزه‌"یشدا له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی چه‌كداری پۆلیسدا خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌.