له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌


ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 21 ى 7 ى 2021 ، میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌: درەنگانێكی شەوی رابردوو  ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ ناوچه‌ی مه‌تیبیجه‌ له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراق.
میدیاكانی عێراق راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌و هێرشه‌دا 2 سه‌رباز كوژراوه‌ و سێی دیكه‌ش بریندارن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: دوای هێرشه‌كه‌، چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.