ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە رایگه‌یاند: سبه‌ی كاتژمێر هه‌شت و نیو تا یازده‌، سامپل له‌و كه‌سانه‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ گومانی هەیە لە خراپی تەندروستی با سەردانمان بکات بۆ پکشنین.

لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە، سەرەڕای پشووی جەژن سبەی پێنج شەممە، تیمی وەرگرتنی سامپل لەکاتژمێر هه‌شت و 30 خولەکی بەیانی لەنێو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، تا کاتژمێر 11 سامپل وەردەگرن لەوکەسانەی سەردانیان دەکەن، بۆیە ئاگاداری هاونیشتیمانیانی خۆشەویست دەکەینەوە هەرکەسێک گومانی هەیە لە خراپی تەندروستی خۆی با سەردانمان بکات بۆ پکشنین.

بەگرنگی ئەزانین لێرەوە داوا لە هاووڵاتیان بکەین لە چەند رۆژی رابردوو رێژەی تووشبون بەکۆڕۆنا لە به‌رزبوونه‌وه‌دایە، بۆیە تکا دەکەین پابەندی رێنمایەکی تەندروستی بن لەپێناو سەڵامەتی خۆتان و دەوروبەرتان.