تەندروستی سلێمانی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ تووشبووانی کۆرۆنا

ڕاگەیاندو پەیوەندییەکانی ب.گ. تەندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لەچەند کاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا دەکرێتەوە.

دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئیستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ) وەتایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی  زیادی کردووە.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێ بەجێ بکەن .