پاكستان جارێكی دیكه‌ تیك تۆكی قه‌ده‌غه‌ كرد

پاكستان كه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه‌ سێ جار بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینی "تیكتۆك"ی داوه‌، بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ هۆكاری به‌رده‌وامیدان به‌ "ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو"ی پلاتفۆرمه‌كه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی دایه‌وه‌.
ئاژانسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پاكستان له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، ماڵپه‌ڕ و ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆكیان راگرتووه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو تیكتۆك و نه‌توانین بۆ رێگه‌گرتن له‌و ناوه‌ڕۆكه‌ نه‌گونجاوه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی پێ داون.
به‌م جۆره‌ له‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2020ه‌وه‌ تاكوو ئێستا پاكستان بۆ چواره‌م جار تیكتۆكی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.
پاكستان به‌ دوای هیندستاندا دووه‌مین وڵاتی ئاسیابوو كه‌ تیكتۆكی قه‌ده‌غه‌ كرد.