ڤیدیۆ .. مشكێك هه‌را له‌ نێو په‌رله‌مانی ئه‌نده‌لوس ده‌نێته‌وه‌

له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رێمی په‌رله‌مانی ئه‌نده‌لوس له‌ باشووری ئیسپانیا، مشكێك ده‌چێته‌ نێو هۆڵی دانیشته‌كانی په‌رله‌مان،به‌وهۆیه‌وه‌ كۆبۆنه‌وه‌كان ده‌وستن و ده‌بێته‌ هه‌را.

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر لێكه‌وته‌وه‌،سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌كه‌ ، زۆر ئاسایی به‌رێوه‌ ده‌چێت ، له‌ ناكاو مشكه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان له‌ شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌ستن ، به‌جۆرێك هه‌ندێكیان ، به‌سه‌ركورسییه‌كان باز ده‌ده‌ن و ده‌بێته‌ هه‌را.

 شایانی باسه‌ په‌رله‌مانی ئه‌نده‌لوس ده‌كه‌وێته‌ باشووری ئیسپانیا ، خاوه‌ن ئۆتۆنۆمی خۆیانن ، دوای ئه‌وه‌ی مشكه‌كه‌، ون بوو دانیشتنه‌كه‌ ئاسایی كرایه‌وه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- سپۆتینگ