ئاگاداریەک لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وەزاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كدا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac).

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت.

وەزارەتی تەندروستی

29 تەمموز 2021