ئه‌و شوێنانه‌ی سبه‌ی مووچه‌ وه‌رده‌گرن


دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 ى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی  و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌ 1 ى 8 ى 2021 ،  مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی : كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن  دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، هه‌ر سبه‌ی مووچه‌ی  سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راشیده‌گه‌ێنێت:  رۆژی دووشه‌مه‌ش 2 ى 8 ى 2021 ، مووچه‌ی  خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت .