قوباد تاڵەبانی: ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی تری سەر جەستەی نەتەوەکەمانە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران له‌ ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: جارێکیتر داواکارین دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بكاته‌وه‌.

کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالی بارزانییە‌كان

ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی تری سەر جەستەی نەتەوەکەمانە و بەشێکە لە خەموژانی قووڵی هەوڵی قڕکردنی گەلەکەمان لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە.

لەم ساڵیادەدا دروود بۆ گیانی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان و ئەنفالکراوان دەنێرین و سەرەخۆشی لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین.

بەم بۆنەیەوە جارێکیتر داواکارین دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بکەنەوە و ئەمەش بە مافێکی سەرەتایی ئەم خەڵکە قوربانیدەرە تێکۆشەرە دەزانین.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی  ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران