كتێبی خواكوڕك سیمبوولی داستانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبی (خواكوڕك سیمبوولی داستانه‌كانی پێشمه‌رگه‌) له‌نووسینی نووسه‌ر سه‌فه‌ر كه‌ریم هاواری  بڵاوكرایه‌وه‌.

 له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نووسه‌ر سه‌فه‌ر كه‌ریم هاواری راگه‌یاند"  كتێبی خواكوڕك  سیمبوولی داستانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ، یانزمین كتێبی منه‌ ماوه‌ی 9 ساڵه‌ خه‌ریكی ئه‌م كتێبه‌م له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی چاپكراوه‌، به‌م زووانه‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

له‌ باره‌ی ناوه‌رۆكی كتێبه‌ هاواریی راگه‌یاند" كتێبه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی  شه‌ڕی خواكوڕك له‌ چه‌ندین رووه‌وه‌ له‌ خۆده‌گرێت، هه‌ر له‌م كتێبه‌دا  ئاماژه‌ به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌

به‌شدار بوون ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وه‌كوهێزی به‌رگری میللی به‌شدار بوون".

شایانی باسه‌ كتێبه‌كه‌ له‌ 488 لاپه‌ڕه‌ پێك دێت دیزاینی به‌رگ له‌لایه‌ن به‌رێز ئامانج ئه‌مین بۆكراوه‌، شكار رزگار گوڵپی دیزانی ناوه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی كردوه‌، به‌ تیراژی 1000 دانه‌ له‌ ده‌روه‌ی كوردستان چاپ كراوه‌ .

ئا- كامران