هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران سێ کاسبکاری کورد له‌ تاران ده‌كوژن

سێ کاسبکاری خەڵکی سەقز لە ئیسلام‌ شاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

بە گوێرەی هەواڵێكی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو شەوی رابردووهێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئیسلام‌ شاری تاران چەندین ئۆتۆمبیلی کاسبکارانی خەڵکی سەقزیان دایە بەر دەسڕێژی گولـله‌ .

بە وتەی سەرچاوەکانی  هەنگاو، لە ئەنجامی ئەم دەستڕێژەدا لانیکەم سێ کاسبکار کە سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان بوون کوژراون.

تا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە کاسبکاره‌كان بە ناوەکانی ڕزگار حوسێنی و ئەحمەد  ڕوون بووەتەوە.

22