رووسیا فڕۆكەی شەڕكەر رەوانەی سنووری ئەفغانستان دەكات

گوڤارێكی سەربازی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە كە رووسیا فڕۆكەی سەربازی  لە جۆری سو 25 رەوانەی نزیك سنووری ئەفغانستان دەكات.
گوڤارەكە ئاماژەی بەمەشداوە  كە بڵاوكردنەوەی فڕۆكەی سه‌ربازی لە جۆری سو 25 ئاماژەیەكی بەهێزە بۆ هەر هێرشێكی دراوسێكانی رووسیا.
جێگای ئاماژەیە رۆژی پێنج شەممە ی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی سوپای رووسیا بڵاویكردەوە كە گواستنەوەی فڕۆكە شەڕكەرەكان لە جۆری سو 25 لە قیرغستانەوە بو تاجیكستان، بۆ بەشداریكردنە لە مەشقی سێقۆڵی كە لەنزیك سنووری ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت.