تەندروستی عێراق: 68 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

تەندروستی عێراق رایگەیاند: له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 68 تووشبووی كۆرۆنا مردن و زیاتر له‌ 12 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2021/8/2 وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لە (24) کاتژمێری رابردوودا 12734) كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌به‌رامبه‌ردا 8734 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا 68 تووشبووی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.