له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین داعش 2 هاووڵاتی كوشت و 5 ى دیكه‌شی برینداركرد


میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2 ى 8 ى 2021 ، بڵاویانكرده‌وه‌: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ،  ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان  له‌ گوندی ئه‌لبوجوار له‌ قه‌زای زه‌لوعییه‌ له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین .
راشیده‌گه‌یه‌نن:  له‌ ده‌ر ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان له‌ گونده‌كه‌دا 2 كه‌س كوژراون و 5 ی دیكه‌ش بریندارن.
میدیاكانی عێراق راشیده‌گه‌یه‌نن: دوای هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.