د . عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و : نامانه‌وێت پرۆسه‌ی چاكسازی كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته‌ سه‌ر هاووڵاتیان

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان د. عـەبدولحەکیم خەسـرۆ ـ بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچـوون سه‌باره‌ت به‌ پرۆسـەی چاکسـازی.. پێشـڤـەچـوون و ئاسـتەنگـەکـان رایگه‌یاند :

چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی گشتییه‌ له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان و پێشه‌وه‌چوونی ، له‌ سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتیه‌كان چاكسازی بكرێت . پرۆسه‌یه‌كی فراوانه‌ ، ده‌ستپێكراوه‌ له‌ بواری ئابووری ، له‌ داهات و خه‌رجی و رێكخستنه‌وه‌ی ، له‌ بواری نه‌وت و گاز و خاڵه‌ سنووریه‌كان و باج و رسومات و خزمه‌تگوزارییه‌كان . پرۆسه‌ی چاكسازی خزموتگوزاری و وه‌به‌رهێنان و پرسه‌ی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان ، پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ پێشمه‌رگه‌ ، له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ .

له‌ كه‌رتی نه‌وت پرسی گه‌نده‌ڵی رێگری لێكراوه‌ ، داتاكان ئاشكراكراون . هه‌موو كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی پابه‌ندن به‌ پێدانی باج ، به‌شێكی زۆر له‌ سێكته‌ره‌كان باج دانراوه‌ به‌لام پێشتر وه‌رنه‌گیراوه‌ وه‌كو پێویست . ئێستا هه‌وڵ دراوه‌ له‌ هه‌موو كوردستان باج وه‌رگرتن وه‌كو یه‌ك رێكبخرێته‌وه‌و وه‌ربگیرێت . چه‌ندین كۆمپانیا دراونه‌ته‌ دادگا به‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌ دانی رسومات و باج . حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك بڕیارو رێنمایی و په‌یڕه‌وی ده‌ركردووه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی رسومات و باج ده‌ركردووه و پرۆسه‌كه‌ی راست كردۆته‌وه‌ و كارێكی زۆر جدی كراوه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان ، تا ئێستا تێبینیمان هه‌بووه‌ ، په‌یڕه‌وێك دانراوه‌ ، له‌ گشت رووه‌كان ، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كان بۆ كۆمپانیه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و ناوچانه‌ ده‌كرێت . پێدانی مووچه‌ش یه‌كێك له‌ ئه‌وه‌لیاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ ، هه‌وڵی جیدی دراوه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازات . پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌موو دۆسیه‌كان كراوه‌ له‌ راژه‌ی شارستانی ، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ ، هه‌روه‌ها پرسی خانه‌نشینان ، ئه‌وانیش دووباره‌ به‌دواداچوونی پێدا ده‌كرێت . پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌ك ده‌ڵێن خاوه‌ ، راستی تیایه‌ ، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ خاو نیه‌ به‌ڵكو ئالۆزه‌ ، كاریگه‌ری سلبی پێویسته‌ له‌ سه‌ر هاوڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه‌ .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا