نرخی نەوت به‌رزبۆوه‌و 74 دۆلاری تێپه‌ڕاند

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت له‌بازاڕه‌كاندا به‌راوورد به‌رۆژانی رابردوو، بەردەوامیدا بە بەرزبوونەوەکانی خۆی و 74 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

نرخی به‌رمێلێك خاوی برێنت به‌ 74 دۆلارو 7 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو هاوكات نرخی به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 71 دۆلار و پێنج سه‌نت فرۆشرا.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ ،چاودێران هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو  بۆ لە کارکەوتنی سه‌دا 40ی سەکۆ نەوتییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی مەکسیک دەگەڕێننه‌وه‌ .