ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاڵپشتى له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ئەمرۆ ٢٠٢١/٩/١٤ عمیدی ئەندازیار نەبەز سه‌لاح بەڕێوەبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە تیمێکی فەرمانگەی هەماهەنگی وبەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبونەوەیەکدا بەرهەڵست ورێگریەکان کە ڕووبەڕووی پرۆسەی ریفۆرم ی پێشمەرگە دەبێتەوە خرایە روو، پاشان گفت وگۆ کرا لەبارەیانەوە.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: فەرمانگەی هەماهەنگی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پاڵپشتی کردنی پرۆسەی چاکسازی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازیەکان وکارکردن لە رێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی روو بەرووی چاکسازی دەبێتەوە.

بەرێوەبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی تیمەکەی کرد و پێی وابوو هەماهەنگییان کاریگەری دەبێ لە سەر پرۆسەکە بەگشتی.