نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 76 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 75 دۆلار و 54 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 75 دۆلار و 87 سەنت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 75 دۆلار و 46 سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 08:45ەوە، نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ بە رێژه‌ی له‌سه‌دا 0،10 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 75 دۆلار و 54 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه ‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 72 دۆلار و 64 سەنت فرۆشرا.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 74 دۆلار و 69 سەنت بۆ 75 دۆلار و 81 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 75 دۆلار و 19 سه‌نت بۆ 75 دۆلار و 07 سەنت بمێنێتەوە.