كتێبی( هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان رابردوو ئێستاو داهاتوو ) بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبی( هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان ،رابردوو ئێستاو داهاتوو ) له‌ نووسینی پ. ی. د. ئاده‌م بێدار بڵاو كرایه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نووسه‌ر پ. ی. د. ئاده‌م بێدار راگه‌یاند" كتێبی ( هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان رابردوو ئێستاو داهاتوو) توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه‌، چه‌ندین بابه‌ت له‌ خۆده‌گرێت".

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی گوتی" بابه‌ته‌كان بریتیین له‌ بابه‌تی ناساندنی هه‌رێمی كوردستان و فره‌ییه‌كه‌ی ، بابه‌تی كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستانیدا ، بابه‌تی كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستانیدا".

له‌ كۆتایی لێداوانه‌كه‌یدا گوتی"  له‌ نێو كتێبه‌كه‌دا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌به‌م شێوه‌یه‌ یه‌كه‌م: رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دادوه‌ری له‌ پاراستنی هه‌مه‌جۆری و فره‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌شی دووه‌م: رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌ پاراستنی فره‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌شی سێیه‌م: رۆڵی راگه‌یاندن له‌ پاراستنی فره‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، بابه‌تی پێنجه‌م: ئایینده‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی و فره‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا".

شایانی باسه‌ كتێبی (هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان، رابردوو ئێستاو داهاتوو ) به‌رهه‌می ئینستیتوتی تۆلێرانسی بێسنووره‌ ،پێداچوونه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌: پ. د. محه‌مه‌د ئه‌بو نه‌مر، مامۆستا له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ واشتن و گه‌وره‌ راوێژكاری كایسید ،پ. ی. د. محه‌مه‌د شه‌ریف ئه‌حمه‌د، بیرمه‌ندی ئیسلامی و دكتۆرا له‌ یاسا، پ. ی. د. عه‌بدولره‌حمان كه‌ریم ده‌روێش، دكتۆرا له‌ هزری سیاسی بۆكراوه‌،وه‌ پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی له‌لایه‌ن نووسه‌ر نووری بێخالی بۆكراوه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌كانی به‌ كارێكی بێ لایه‌ن و تێرو ته‌سه‌ل له‌سه‌ربابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان داده‌ندرێت و له‌ئاستی ناوچه‌كه‌ به‌ كارێكی بێ هاوشێوه‌ ئه‌ژمار كراوه‌    .

ئا- كامران