كاندیدانی پارتی : پارتی بۆ هه‌ر قۆناغێك به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی هه‌یه‌

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنیان له‌( به‌رنامه‌ی بازنه‌كانی هه‌لبژاردن ) كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان رێبوار ھـادی عـەبدولرەحـمان کاندیدی ژمارە ٢٢ لە بازنەی ٣ـی ھەولێر لەیـلا ئەکرەم سەعید کاندیدی ژمارە ٢٧ له بازنەی ٣ـی ھەولێر تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و پرسه‌.

رێـبوار هادی عه‌بدولره‌حمان کاندیدی ژمارە ٢٢ لە بازنەی ٣ـی ھەولێر رایگه‌یاند:

به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مانه‌وه‌ی به‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی مانای نوێبوونه‌وه‌ی پارتی ده‌سه‌لمێنێت، پارتی هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ گۆرانكاریه‌كان و رۆژگار و هه‌ر قۆناغێك به‌رنامه‌ی خۆی داده‌رێژێت، له‌ ساڵانی رابردووش ئه‌ندامانی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ وه‌ چه‌سپاندنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2019 تا ساڵی 2021، هه‌روه‌ها له‌ ئاینده‌ش كار ده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه‌ بودجه‌ی هه‌موو عێراق به‌ شێوازێكی عادیلانه‌ دابه‌ش بكاته‌وه‌ دوای كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مافه‌كانی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو بێت. كار بۆ سه‌رژمێری گشتی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌ روونی دیار بێت مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكرێت. 

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی دادگای فیدراڵی، ئێمه‌ به‌شێك بووین له‌ به‌رگری كردن، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق وه‌ك وڵاتێكی مه‌ده‌نی بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ هه‌ڵی كار بۆ گه‌نجان دروست بكه‌ین و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت له‌ رێگه‌ی عێراقه‌وه‌

لای خۆشیه‌وه‌ لەیـلا ئەکرەم سەعید کاندیدی ژمارە ٢٧ له بازنەی ٣ـی ھەولێر کاندیدی ژمارە ٢٧ له بازنەی ٣ـی ھەولێر رایگه‌یاند:

پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستا نه‌چۆته‌ ژێر باڵی هیچ هێزو لایه‌نێك، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌رنامه‌ و پلانی خۆی هه‌بووه‌ به‌ ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی پێكهاته‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامیش دایه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كورد له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه‌ تا ئێستا به‌ ده‌ست نه‌هاتوون، ئێمه‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ زامن كردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ و گوتی:  ئێمه‌ پارێزه‌ر ده‌بین وه‌ك مافپه‌روه‌رێك، بۆ به‌رگری كردن له‌ مافی ته‌واوی چین و توێژه‌كان.

هه‌روه‌ها بۆ پرسی ئافره‌تیش وه‌ك ئافره‌تێك هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ شیاو و گونجاو بێت.  

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر