وه‌زاره‌تی كاره‌با سەرجەم ھاوبەشانی کارەبا لە شارۆچکەی دووکان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی كاره‌با  له‌ شارۆچكه‌ی دووكان له‌ هێڵی گه‌رمی 24 كاتژمێری ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.
له‌ ئاگادارییه‌كدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
لە کاتی ھەبوونی کێشە لە پێوەری زیرەک دەتوانن پەیوەندی بە (call centre) ھێڵی گەرمی (24) کاتژمێری بکەن کە لە رۆژی سێشەم (2021/9/21) بۆ خزمەتی بەشداربووانی کارەبا کەوتە کار.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: دانیشتوانی ناحیەکانی بازیان، بەردە قارەمان، پیرەمەگرون، سورداش، بنگرد، خدران، خەلەکان و سەنتەری قەزای دوکان دەتوانن لە کاتی کوژانەوەی پێوەرە زیرەکەکانیان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیە بکەن:         
07738313112
07738313133
 له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت:  بەر لە پەیوەندیکردن، ژمارەی سەر سندووقی سەر ستوونی کارەبای بەر دەرگای ماڵتان لەلای خۆتان تۆمار بکەن و بیدەن بە وەرگری هێڵی گەرم.