ئاکرێ.. دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

 له‌ ئاکرێ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکەکانی سوسنا و بیوکێ جێبەجێ دەکرێن.

لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆکایەتی شارەوانیی ئاکرێ بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری، تیمەکانی شارەوانیی  دوو پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی سوسنا و دروستکردنی دیواری ڕاگر لە گەڕەکی بیوکێ و هەروەها تێکەڵەڕێژکردنی شەقام  جێبەجێ دەکەن.