لوبنان به‌هۆی قه‌یرانى سووته‌مه‌نى به‌ره‌و شه‌وێكى تاریك هه‌نگاو ده‌نێ

كۆمپانیاى كاره‌باى حكوومى لوبنان پێشبینى ئه‌وه ‌ده‌كات له ‌كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا سووته‌نى له‌ كۆگاكانیان ته‌واو بێت و به‌مه‌ش قه‌یرانی كاره‌باش دروست ببێت و ته‌زووی كاره‌با له‌ ته‌واوی لبنان بپچڕێ.

لوبنان له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى بووه‌وه‌‌، زۆربه‌ى خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش ئێستا پشت به‌ سه‌رچاوه‌ تایبه‌تییه‌كانى وزه‌ ده‌به‌ستن.

كۆمپانیاى كاره‌با حكوومی لوبنان ئێستا كه‌متر له‌ 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێ، به ‌پشتبه‌ستن به‌و سووته‌مه‌نییه‌ى چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له ‌عێراقه‌وه‌ پێی گه‌یشتبووه‌‌.
كۆمپانیاكه‌ باس له‌وه‌ش ‌ده‌كات یه‌ده‌گى سووته‌مه‌نى له‌ جۆرى (ا–ب) گه‌یشتۆته‌ خاڵێك كه‌ هه‌ندێك له‌ وێستگه‌كان نه‌توانن كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا حه‌وت جار كاره‌با له‌ لوبنان پچڕاوه‌، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ هه‌رواش بمینێته‌وه‌، ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا له‌و وڵاته‌ به ‌ته‌واوى كاره‌با نه‌مێنێ و هاووڵاتییان شه‌وان به‌ تاریكی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌. 
BBC