پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خه‌رج ده‌كرێت


پەروەردەی ڕانیە  رایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەممە موچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ خه‌رج ده‌كرێت. 

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە بڵاویكرده‌وه‌: ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتیەکان و خوێندنگا ئامادەیيەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین ئەمڕۆ دووشەممە، سەردانی ژمێریاریان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: به‌رێوه‌به‌ران پێویسته‌ سەردانی ژمێریاری بکەن و ئەو پارەیەی وەریشیدەگرن بۆ مانگی ئازاری 2021ە.