عێراق و ئیماڕات یه‌كسان بوون

 

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئیماڕات له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵ یه‌كسان بوون.

یارییه‌كه‌ له‌نێو یاریگه‌ی زه‌عبیلی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی وه‌سڵ له‌ وڵاتی ئیماڕات ئه‌نجامدرا.

گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیماڕات له‌لایه‌ن كایۆ كاندیۆ كۆریا و عه‌لی ئه‌حمه‌د مه‌بخوت له‌ خوله‌كانی 33 و 92 تۆمار كران، دوو گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش یه‌كه‌میان به‌شێوه‌ی هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن ئه‌میر ئه‌لعه‌ماڕی و دووه‌میانیش له‌لایه‌ن هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئه‌یمه‌ن حوسێن له‌ خوله‌كانی 74 و 89 تۆمار كران.  

به‌م ئه‌نجامه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیماڕات كۆی خاڵه‌كانی‌ گه‌یانده‌ 3 خاڵ و له‌ ڕیزبه‌ندی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ مایه‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌ویش به‌ 3 خاڵ به‌ڵام به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ ڕیزبه‌ندی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی تری گه‌ڕی چواره‌می پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوون:-

ژاپۆن 2-1 ئوستڕالیا

ئێران 1-1 كۆریای باشوور

سووریا 2-3 لبنان

عومان 3-1 ڤێتنام

كه‌مبۆدیا 2-1 گوام

سعوودییه‌ 3-2 چین