سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە دەستگیرکران

 

سوپای عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە رایگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانی دژەتیرۆر پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

112255