كۆمیسیۆن: گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکاندا ھاتووە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە دوای ئەوەی دەنگەکان لە ھەشت ھەزار و 547 وێستگە بەدەست جیاکراونەوە، گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ھاتووە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەنگەکان لە ھەشت ھەزار و 547 وێستگە بەدەست جیاکراونەتەوە، بەمەیش گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ھاتووە.

کۆمیسیۆن زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان کە لەئێستادا راگەیەندراوە، کۆتایی نییە و گوتی: "لە ماوەکانی داھاتوودا، دەنگەکان لە سێ ھەزار و 681 وێستگە لەبەردەم میدیاکاندا بەدەست جیادەکرێنەوە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر ئەو ئەنجامانەی کە راگەیەندراون"