چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی كەریم بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری كەریم بارزانی،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا، كاك(كەریم عەبدولرەحیم عەبدوڵڵا) ناسراو بە(كەریم بارزانی)، ئەندامی دەزگای ئەیلوولمان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی و ئەندامانی دەزگای باڵای ئەیلوول دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان ببەخشێت، گیانی خوالێخۆشبووش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

13ـی تشرینی یەكەمی 2021

………………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەبدوڵڵا مستەفا بەرواری

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری عەبدوڵڵا مستەفا بەرواری

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان(عەبدوڵڵا مستەفا بەرواری)مان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عەبدوڵڵا بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

13ـی تشرینی یەكەمی 2021

……………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز بابەكر هەمزە هەوارە بەرزەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك بابەكر هەوارە بەرزەیی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(ئامینە) كچی بەرێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی خرمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەو كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ئامینە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

13ـی تشرینی یەكەمی 2021

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەبدوڵڵا عەبدولقادر كەریم

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی عەبدوڵڵا عەبدولقادر كەریم

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر كاك عەبدوڵڵا عەبدولقادر كەریم ناسراو بە(عەبدوڵڵلا هارونی)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عەبدوڵڵا بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

13ـی تشرینی یەكەمی 2021

………………………….

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین حەسەن بیلال هێرۆیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین هێرۆیی

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری ئاینی پشدەر(مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین حەسەن بیلال هێرۆیی)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

13ـی تشرینی یەكەمی 2021

……………………………….

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز حەمەی مام عەلی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك حەمەی مام عەلی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(ئامینە محێدین محەمەد) دایكی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

13ـی تشرینی یەكەمی 2021