نرخی ئەمڕۆی نەوت گەیشتە 83 دۆلار و 36 سه‌نت

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بەرزدەبیتەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 13-10-2021 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌ كاتژمێر 8:30 خووله‌كی به‌یانی به‌ 83 دۆلارو 36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته‌ 80 دۆلار و 56 سه‌نته.

داواكاری زیاتر له‌سه‌ر نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وتی به‌رزكردۆته‌وه‌، پسپۆرانی بواره‌كه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وت بگاته‌ 100 دۆلار