Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:16

هه‌ولێر.. له‌ شوێنێکی شاراوە دەستبەسەر بڕێکی زۆری غازی ماڵان گیرا

کوردستان TV
100%

قایمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆری غازی ماڵاندا گرت كه‌ له‌ شوێنێكدا شاردرابوونه‌وه‌.

قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ چوارشەم دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی یەکێک لە باخچەکانی نزیک شاری ھەولێر، بە سەرپەرشتی ڕاسته‌وخۆی نەبەز عه‌بدولواحید قایمقامی هەولێر توانرا دەستبەسەر زیاتر لە (600) بوتڵ غازی مالاندا بگیرێت.

قایمقامییه‌ت ڕاشیگه‌یاند‌: مەبەست لە شاردنەوەی بوتڵه‌ غازه‌كان قۆرخکردن بووه‌ لە نرخ و فرۆشتنەوەی بە نرخێکی گران بەسه‌ر ھاووڵاتییان.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر: لەسەر ئەم کەیسە 3 کەس دەستگیر کران و بە پێی یاسا کاردانەوەیان بەرامبەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.