Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:28

گەرمیان...بۆ جاری سێیەم دزی لە تاوەرەکانی کارەبا دەکرێت

کوردستان TV
100%

 لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان پارچەکانی ژمارەیەک  تاوەری کارەبا دەدزرێن و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ناوچەکە هۆشداری لە ئەگەری کەوتنیان دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جاری سێیەم پارچەکانی کارەبای 33 کەی ڤی ناحییەی ڕزگاری لە ژمارەیەک تاوەری کارەبا دەدزرێن. 

کارەبای گەرمیان ڕایگەیاند: کەسانێک لە سنووری ناحییەی ڕزگاری لە نزیک گوندی عەبدوڵا قوتوو و حاجی عەواد هەستاون بە دزینی پارچەکانی تاوەرەکانی 106، 107 و 108 کە بەهۆی ئەمەوەش مەترسی کەوتنی تاوەرەکان دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: لەکاتی کەوتنی هەریەک لەو تاوەرانە چەندین شار و شارۆچکە لە سنووری ناوچەکەدا کارەبایان نابێ.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەرمیاندا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕێگەی دادگەوە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکە و بەسزاگەیاندنیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.