ئه‌و رۆژه‌ی كورد جیهانی هه‌ژاند

هه‌ر ئه‌ورۆژه‌ مێژووییه‌ بوو، هه‌ولێر،به‌غداو تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و دیمه‌شقی له‌مه‌نگه‌نه‌دا
Thumbnail

له‌دوای رۆژه‌ مێژوویه‌ مه‌زنه‌كه‌ 25-9-2017 ، ئه‌و رۆژه‌ی كورد جیهانی هه‌ژاند ، رۆژ دێ و رۆژ ده‌ڕوا، ناوچه‌كه‌ و نێوه‌نده‌ سیاسیی و ئه‌كادیمیه‌كانی جیهان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌و میدیا مه‌زنه‌كان ، باشتر بایه‌خی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان بۆروون
ده‌ بێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ باشتر حاڵی بوون و ئاشنابوون به‌ پرسی كورد له‌م ناوه‌ندانه‌ی جیهاندا . ئه‌نجام دانی ریفراندۆم له‌كات وساتی خۆیدا بوو به‌ تۆمارێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی مێژووی گرنگی به‌هاداری یاسایی وده‌ستووری خه‌لكی تێكۆشه‌ری كوردستان .
له‌روانگه‌ی مێژووه‌وه‌ پرۆسه‌ی ئه‌نجام دانی ریفراندۆم له‌ به‌رامبه‌ر ‌مێژووی سه‌دساڵه‌ی نه‌خشه‌ی سایكس- پیكۆدا ، یه‌كه‌م هه‌لوێستی به‌هێزی كورده‌ وه‌ك په‌چه‌كردارێك به‌ ویست و ئاره‌زووی خۆی جاری سه‌ربه‌خۆ بوون بدات وگوزارشتێكی روون وره‌وانی یاسایی وجه‌ماوه‌ری له‌و زوڵم وسته‌می مێژووه‌ و ئه‌و هه‌موو له‌خشته‌ بردن و چاوبه‌سته‌یی و غافڵه‌تگیرییه‌ی لێی كراوه‌ بكات .
ئێستا دوای ئه‌وه‌ی كه‌فوكوڵی نێوفنجانی قاوه‌كه‌ی مه‌كگۆرك نیشته‌وه‌ وخۆشی روخساری شه‌رمه‌زانی هه‌ڵگرت و له‌ته‌شكی ته‌ری خۆیدا و تیله‌رسه‌نیش به‌ ئامه ‌ترسێنه‌ره‌كه‌ی كه‌كه‌س نه‌بوو بی گه‌یێنێ ناحه‌زانی ناوخۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی زراوڕێژ كردبوو ، هه‌تره‌شیان لێ چوو بوو، ئه‌ویش روخساری خۆی پێچایه‌وه‌ و دوا ئاوری له‌ناوچه‌كه‌ دایه‌وه‌ ئه‌وسا له‌نێو هاشوو هوش و ترس و دڵه‌راوكێ و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌ه‌شه‌ و هه‌رگیڤیشدا له‌به‌رامبه‌ریا جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ریفراندۆمیان ده‌پرسن :
رابه‌رو سه‌رۆك بارزانی چه‌نده‌ مه‌زن و ئاینده‌ بین بوو خۆی شه‌رمه‌زاری میلله‌ت و خه‌ڵكی كوردستان و مێژوو نه‌كرد ، ترس و دله‌راوكێ و شه‌رم و خۆبه‌كه‌م زانین وبه‌ كۆیله‌و پاشكۆ بوونی تاكی كورد و كوردستانی به‌تووندی ره‌تكرده‌وه‌ . چه‌نده‌ مه‌زن بوو سه‌رۆك بارزانی كه‌ متمانه‌و باوه‌ربه‌خۆ بوونی بۆ تاك وكۆمه‌ڵگای كوردستان گه‌رانده‌وه‌ .
سه‌رۆك بارزانی ، ئه‌ورابه‌ره‌ مه‌زنه‌ هه‌ڵكه‌تووه‌ی مێژووه‌ ، به‌خۆشه‌رمه‌زار نه‌كردنی بۆ نه‌ته‌وه‌وخه‌ڵك وكوردستانه‌كه‌ی ، به‌ده‌نگی ملیۆنان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، جیهانی هه‌ژاند و متمانه‌و باوه‌ربه‌خۆبوونی بۆ تاك وكۆمه‌ڵگای كوردستانی گه‌رانده‌وه‌
هه‌ر ئه‌ورۆژه‌ مێژووییه‌ بوو ،هه‌ولێر،به‌غداوتاران وئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شقی له‌مه‌نگه‌نه‌دا و سه‌ره‌ندو پێژینگی پێكردن و ناحه‌زو ترسنۆك و له‌رزۆكانی ریفراندۆمیش به‌خه‌جاڵه‌تی به‌دیار ئه‌م رۆژه‌ مێژووه‌ مه‌زنه‌ ده‌سته‌ و ئه‌ژنۆ دۆش داماو بوون .
گرنگی ریفراندۆم وداكۆكیكردن له‌ ئه‌نجام دانی له‌كات و ساتی خۆیدا ، به‌تایبه‌تیش بۆ ناوچه‌ دابراوه‌كانی كوردستان له‌ هه‌موو جومگه‌كانی تر گه‌وره‌تره‌ و ئێستا بایه‌خی ئه‌نجامدانی بۆ ئه‌و ناوچانه‌زیاتربه‌دیارده‌كه‌وێ .
ئه‌م پرسه‌ مه‌زنه‌ی ریفراندۆم بۆ ئه‌وناوچه‌ جێناكۆكانه‌ به‌ به‌غدای سه‌لماند كه‌ سه‌رباری كوردستانی بوونی ئه‌وناوچانه‌ ، له‌دوای كاره‌ساتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش ، له‌ هه‌ر وه‌رچه‌خانێكدا له‌ رۆژی خۆیدا ته‌واوی ناوچه‌كان به‌ئاسایی وبێگرفت وخوێن رشتن ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمی كوردستان.
ئاخر پلان ونه‌خشه‌ی 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش هه‌ربۆئه‌وه‌بوو كه‌ركووك وجێناكۆكی له‌سه‌ره‌كان داگیربكرێنه‌وه‌. و پاشكۆ بوون و بێ متمانه‌یی و له‌رزۆكی بۆ تاكی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانی بگه‌رێننه‌وه‌ و به‌ڵام له‌پردێ و سحێلا سه‌ریان به‌به‌ردی ئه‌لحه‌د كه‌وت