قەوارەی ھەرێمی کوردستان لە نێوان ھەڵوەشانەوە و سەربەخۆی

بارودۆخی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەراورد ناکرێت
Thumbnail

مێژوو ئەوەمان بۆ باس دەکات کە میللەتی کورد لە دێر زەمانەوە لە ھەوڵی بونیادنانی قەوارەیەکی تایبەت بە خۆیەتی، و لە پێناوەش چەندین شۆڕش و بزوتنەوەی ئەنجام داوە،ھەر لەسەر دەمی شێخ عبدالسلام بارزانی و شێخ مەحمودی حەفید، و شۆڕشەکانی بارزان ھتد، تا دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان لە مھاباد بەرابەرایەتی پێشەوا قازی محمدی نەمر، و ھەروەھا دامەزراندنی پارتی دیموکراتیکوردستان بەرابەرایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر، کەیەکەم حزب بوو چ لەسەر ئاستی عێراق یا کوردستان دروشمی دیموکراسی بەرز کردەوە لەروانگەی باوەری بە بنەماکانی دیموکراسی لە دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان و بەرقەرابوونی ئاشتی و تەبای لە نێوان گەلانی عێراق و ناوچەکەدا، ئەوەی لێرە مەبەستە سەرەڕای درندەی دوژمنان و ھەوڵەکانیان بۆ خابور کردن ونەھێشتنی کورد لەگەڵ ئەوەش کورد زیاتر سورە بووە لەسەر مافەکانی، و کەسێک نە لەھەوڵی ئەوە دابوو یا داوای کردوە قەوارەی کوردستان نەمێنێ تەنها ئەوانەی لەبەرەی دوژمندا بوون.

ئەوەی جێگای سەرنج و تێروانینە ئەمرۆ کەسانێک کە بەناو نوێنەری گەلن و لەپەرلەمان ئیتحادی داوای ھەڵوەشانەوە و نەمانی کوردستان دەکەن، بە بیانوی ئەوەی ماوەی ٢٩ ساڵە ئەزموونەکە شکەستی ھێناوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو بوارانە بکەن کە ئەزموونی کوردستان شکەستی ھێناوە و داوا دەکەن شارەکانی ھەرێم وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق بگەرێتەوە ئامێز حکومەتی ناوەندی، لێرەدا چەندین پرسیار دێتە ئاراوە با بەراوردی شارەکانی کوردستان بکەین لەگەڵ بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، لە دوای رزگارکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئەمڕۆ هیچ پرۆژەیەک لە بەغدا یا باڵاخانەیەکی شایستە بونیاد نەنراوە ئەوەی هەیە ئی سەردەمی رژێمەکانی پێشووتری عێراقە، بەسرە کە بە دەوڵەمەنترین شاری جیهان هەژمار دەکرێت ئاوی خوارنەوەی نییە، جگە لە وێرانی زۆری شارەکانی دیکە کە خزمەتگوزاریان نییە، تەناتەت بەغدا شەقامە سەرەکییەکان وێران و هیج سیمایەکی شارستانی پێوەدیار نەماوە، سەرەڕای دوو بەرەگی و گوشتن لەسەر ناسنامە و ئاین و مەزهەب و نەتەوە.

ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ شارەکانی کوردستان هەر هەموویان، بەڵام با هەولێر بە نموونە وەربگرین بەو پێیەی پایتەختی هەرێمە، هەولێر کاتی خۆی پێش راپەڕین لە چەند گەرەکێک پێک هاتبوو کە بەماوەی کەمتر لە چەند کاتژمیرێک دەتوانی هەموویان بەسەر بکەیتەوە، بەڵام لە دوای راپەرین هەولێر بوو بەچەند شار و چەندین باڵا خانە و شەقامی تازەی لێ بوونیاد نرا هەر لەسەد مەتری و سەد وبیست و ئیستاش سەد و پەنجا، جگە لەسەدان باڵاخانە مۆدێرن لەسەر بنەمای شارستانیەت، و چەند شار و گوندی نیشتەجێ بوون، سەدان پرۆژەی جۆراو جۆر، ئەمە لە کاتێک کوردستان دوو گەمارۆی لەسەر بوو، دواتر شەری ناوخۆ، سەرهەڵدانی داعش و بڕینی مووچە لە لایەن بەغدا، لەگەڵ ئەمانەش بارودۆخی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەراورد ناکرێت،هەروەها تەبایی و پێکەوە ژیان و تەبای و برایەتی لە نێوان پێکهاتە ئاین و نەتەوە جیاجیاکان کە جیاوازی لە نێوانیان بەدی ناکرێت.

ئەمرۆ کەسانێکی لادەر لە ریز و رێرەوی نیشتمانی کە لە ژینگەیەکی دوور لە هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری پەروەردە بوون، دەیانەوێت کوردستان بگەرێنەوە بۆ چەرخی تاریک، بێ ئەوەی بیر لەو هەموو قوربانی و خەبات و تێکۆشانەی گەلی کوردستان بکەنەوە، دەیانەوێت میللەتی کوردستان بکەنەوە بە کۆیلە و ئەنفال و کیمیا باران و بەعارەب کردنێکی دیکە دوو جاری ئەم میللەتە بکەن، لەگەڵ ئەوەی ئەو داوکارییە دوورە لە هەستی نیشتمانی کورد پەروەریە، دوریشە لە بنەماکانی دەستور و یاسا، کوردستان قەوارەیەکە لە وڵاتێکی فیدراڵ کە پەرلەمانی کوردستان بە ئارەزوو مەندانە بریاری لیداوە، لەگەڵ ئەوەش لە دەستووری عێراقی هەمیشەی دانی پێدانراوە، کە ئەمە هیچ لایەنێک ناتوانێت ئەو برگەیە بگورێ یا دەسکاری بکات، تەنیا دەبێ بەدەنگ دانی گشتی بێت کە ئەمەش مەحاڵە، هەروەها لەهەمووی گرنگتر کوردستان ئیستا ئەگەر چی لە چوارچیوەی هەرێمەکە و تەنانەت پەرلەمانی کوردستان یا عێراقی ناتوانێت ئەو شێوازە بگۆرێت، جونگە میللەتی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ لە ئەیلوولی ٢٠١٧ دەنگی بەسەر بەخۆی دا، لای هەمووان ئاشکرایە کە ئیرادە و رای میللەت لەسەر و هەموو بریارێکە، ئەگەر خیانەتکاری نەبووایە ئیستا کوردستان لە بوارێکی دیکەدا دەبوو.

لەگەڵ ئەمانەش دا کورد قوربانی زۆری دا لەم دوایە لەشەری داعش و کوردستانی پاراست لە پلانی نەیاران، جگە لە خەبات و قوربانی دەیان ساڵ.

ئەوانەی ئەمرۆ دوژمنایەتی کوردستان دەکەن وداوا دەکەن هێزی سەربازی عێراقی و حشد بێتە شارەکانی کوردستان، دەبێ ئەوە بزانن کە ئەوان ریسوا دەبن نەک دڵسۆزانی گەلەکەمان، ئەگەر مەبەستیان دژایەتی خانه‌وادەی بەرێزی بارزانی و پارتی، ئەوە پێویستە دوو بارە مێژوو بخوێنەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکەن، جونگە  خانه‌وادەی بەرێزی بارزانی و پارتی رەگ و ریشەیان لە ناوی دڵی جەماوەی کوردستانە و هەڵقوڵاوی ناخی دڵسۆزانی کوردستانن، ئەوانەی دوژمانایەتی خانوادەی بارزانی و پارتی دەکەن هەردەم شەرمەزار و سەرشۆر بوون و لە کۆتای كرنۆشیان بۆ ماڵە بارزان بردوە، ئەمرۆش بۆ دۆست و دوژمن دەرکەتووە کە کوردستان مەرجەعێکی هەیە ئەویش جەنابی سەرۆک بارزانییە، بە بەڵگەی كاڵفامەکان داواکاریەکانیان لە بەغدا بایەخی پێنەدرا، بۆ بەغدا ئەوە روون کە سەرۆک بارزانی ئەمرۆ مەرجەعە و دەبێ ئەو بریار بدات، کاریگەری سەرۆک بارزانی نەک هەر لە خودی کوردستان و عێراقە بەڵکو لە نێوەندە جیهانەکانیش بەهەند و رێزەوە تێروانینی بۆ دەکەن، و بینیمان لە کاتی شەری داعش رۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانی چ رەنگادانەوەی هەبوو کە سەرۆک و گەورە بەرپرسانی نیودەوڵەتی سەردانی کوردستانیان کرد، یا لە نیوەندە جیهانیەکان بە چ شێوازێک پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرا.

ئەوانەی ئەمرۆ بۆنەتە داردەستی نەیاران و دوژمنان لە روورەشی و شەرمەزاری هیچی تریان بۆ نامێنێتەوە، کە روو رەشی دونیا و قیامەت دەبن.