یاسای چاكسازی وەك رێگاچارەیه‌ك بۆ رزگاربوون لەفشارەكانی بەغدا

ھەرێمی کوردستان دەیەوێـت بەپیێ دەستووری عێراق بگاتە رێکەوتنێك كەماف وشایستە دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان پارێزراوبن
Thumbnail

بەوپێیەی ئەنجام دانی چاكسازی خواستی زۆرینەی كوردستانەكەدادپەروەری دێنێتەئاراوەلەپێناوپاراستنی مافی ھاولاتیان بەگشتی وفەرمانبەران بەتایبەتی  لەگەڵ ئەمەشدابۆئێستای كوردستان گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە نەخاسمە لەگەل درێژبوونی ماوەی بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت وكەم بوونەوەی سەرچاوەكانی داھات ودرێژكێشانی گفتوگۆکانی ھەولیر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشە ھەلپەسێردراوەكانی نێوانیان  کە حكوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێـت بەپیێ دەستووری عێراق بگاتە رێکەوتنێك كەماف وشایستە دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان پارێزراوبن .

بۆیەش لەگەل ئەمەداگرنگەكاربكرێت لەپێناو جێبەجێکردنی یاسای چاكسازی ورێكخستنەوەی گومرگ ودەروازەسنوریەكان وستەمی باج وسەرجەم سێكتەرەكانی ترتازیاترپشت بە داھاتەگشتیەكان ببەستین چونكەنەباداحكوومەتی فیدرال بابەتی  قەیرانی دارایی بە دەرفەتێك بزانی بۆفشاردروست كردن لەسەرھەرێمی كوردستان كەئەمەش مەسەلەێكی مەترسیدارەوپێویستی بەھەلوەستەكردنە.

جگەلەوەی خودی حكوومەتەكەی كازمی كاتیەبۆیەش  لەم  كاتەیەداجێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ورێكخستنەوەی داھاتەگشتیەكان باشترین بژاردەیەھەم بۆتەسلیم نەبوونی ھەرێمی كوردستان بەداواكاریەكانی بەغداھەمیش كەم كردنەوەی گرفتەكانی قەیرانی دارایی وپشت بەستن  بە داھاتەناوخۆیەكان تاگەیشتن بەرێكەوتنێك چونكەواپێ دەچێت  داواکاریەکانی بەغدا لە شاندی ھەرێمی كوردستان  بۆ رێکەوتن لەگەڵ مافە دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان ناگونجێن و لەكۆبونەووشی دالەگەل شاندی دانوستانكارزۆرراشكاوانە بەرێزمەسروربارزانی سەرۆكی حکومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند بەردەوام دەبن لەگفتوگۆكانیان بەلام بەھیچ جۆرێك سازش  لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ناکەین

راستەبەجێ بەجێكردنی یاساكەزۆركەس ولایەن ودامەزاوەدووچاری زەرمەندبوون دەبن بەلام گرنگەبەھەمووان لەپێناوبەرژەوەندی زۆرینەی خەلكی كوردستان پێشتگیری لەپرۆسەكەبكەین كەھیچ رێگاچارەێكی ترلەئارادانیەدەبێتەھۆكارێك بۆپاراستنی مافی خەلكی شایستەوەھەردژایەتی كردنی یاساكەخۆكوژێكی سیاسیەودەبێتەمایەی شەرمەزاری بۆئەوانەی ئەوھەولەیەدەدەن