Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 11:28

کورد لە(ئەلیزێ) دا 

هەم وەک دۆستی کورد و هەمیش وەک بڕوا بوون به حکومەتی کوردستان کۆی پرسەکانی ناوچەکه له ئەلیزێ نێوان کوردستان وفەڕەنسادا بەڕێوەدەچن
یونس حه‌مه‌د
100%


یونس حەمەد - ئۆسلۆ

پرسی کورد پرسێکی ڕەوای گەلێکی بەشخوار و دابەشکراوە ، ئەو دابەشبوونه مێژوویەکی دوور و درێژی هەیه ، ئەگەر بۆ مێژوو بگەڕێننەوە دەبینین کورد وەك گەلێکی زیندوو وێڕای هەموو ئاستنگەکان هەمیشە ڕۆڵێ خۆی له نێوەندەکانی سیاسی ودیپلۆماسیدا بینیووە ، کورد ئەگەرچی دەوڵەتی باوەڕپێکراو نیه ، بەڵام بە دیڤاکتۆ دەوڵەتێکی خاوەن قەوارەی دەستوورییه ، بەواتای ئەمانجەکان هەمیشە کورد هەست بەوە دەکات که لەڕووی دیپلۆماسیەتدا به تایبەتی دوای 2003وە تووانیویەتی بەرەنگاری زۆر ئاستەنگ وئەستەم ببێتەوە ، هەروەها ڕۆلی گرنگی له پرسەکاندا بینیووە و هەنگاوی درووستیشی هاوێشتووە .

 باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستان) دەزگاکانی فەرمی و سیستەماتیکن له ڕووی گەشەسەندندا هەنگاوەکانی دەوڵەتدارین ئەمەش بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جێگای تێرمانینه ، کۆشکی ئەلیزێ بەردەوام به ووردیەوە چاوی خستۆتە سەر کوردستان حکومەتی فەڕەنسی هەموو ئاراستەکانی دیپلۆماسی وسیاسی وەک فۆکسێک لەسەر کوردستانه ، چونکه فەڕەنسا که شارەزاییەکی باش ودوور ودرێژی له سیاسەت ودیپلۆماسیدا هەیه وێرای دەوڵەتێکی هەمیشە ئەندام له ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێوویستە بزانێت ناوچەکه لەچ ئاستێکدا گووزەر دەکات ، جالێرەدا هەم وەک دۆستی کورد و هەمیش وەک بڕوا بوون به حکومەتی کوردستان کۆی پرسەکانی ناوچەکه له ئەلیزێ نێوان کوردستان وفەڕەنسادا بەڕێوەدەچن.

سەرۆک مەسعود بارزانی چەند جارێک بەفەرمی لە کۆشکی ئەلیزێ کۆبوونەوەی ئەنجامداوە ، دواتر پاریس به هاتنی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەولێر  وەڵامی کوردستانی داوەتەوە ، ئەمەش واتایەک دەخاتە بەرچاوان کەوا کوردستان بۆ فەڕەنسا وەک شوێنێکی خاوەن بڕوا و متمانەیه نەوەک بەتەنیا بۆ پاریس ،بەڵکو بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی .

 ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا کوردستان وەک هاوبەشێکی ڕاستەقینه دەبینێت ، ئەم هاوبەشیەش لەخۆڕا نەهاتووە ، به پلەی یەکەم پرسی ڕەوای گەلی کوردە ئەم پرسە بۆتە پرسێك کەس ناتووانێت نکۆڵی لێبکات ، دووەم کۆشکی ئەلیزێ لەوە تێگەیشتووە بەوەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە مینبەرێك بۆ ئاژاوەگێری به هەموو جۆر و شێوازيك ئەم مینبەرە دژایەتی هەموو جۆرە مرۆڤخوازیەك دەکات ، کوردستانی لێ بەدەر بگرین دەوڵەتانی دیکە هەرهەمووی کێشە و ئاڵۆزیی وسەرئێشەیە ، ئالۆزییەکانیش زۆرجاران دەگاتە لووتکەی خەراپەکاری .. فەڕەنسا یەکێکه لە وڵاتانی شارەزا له بواری مرۆڤ سازیدا ، ئەمیش بەهۆکاری ئەوەی یەکێك بووە له وڵاتانی کۆڵۆنیزم که بەشێکی زۆری چ له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەفریکای لەبەردەست بووە ،لێرەدا شارەزاییەکانی لە هەموو بوارەکاندا وەرگرتووە و دەزانێت چی دەکات وچۆنیش هەڵسووکەوت لەگەڵ پرس وکێشەکاندا دەکات بەتایبەت ئێستاکه جگە له سیاسەت و دیپلۆماسیەتدا پرسی تەندرووستیش بۆتە باس و ئاخافتنی رۆژانە نموونەی کۆڕۆنا وهەروەها گۆڕانی ژینگە .


 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی ئەمجارەشیان لەلایەن ئیمانوێل ماکڕۆن داوەتی ئەلیزێ کراوە ، بێگوومان پرسە گرینگەکان باسیان لیوە دەکرێت ،چونکه ئەمڕۆ دەوێنی نیه ، بەڵکو کورد ڕۆژ لە دوای ڕۆژدا هەنگاوەکانی بەباشی بەڕێوە دەبات ، فەڕەنساش لەوە تیگەیشتووە که ڕۆڵی هەولێر بۆ ناوچەکه گرینگە بۆیە گرینگی به کورد و حکومڕانی تەندرووستی کوردستان دەدات و وەك هەر جارێکیش کورد وەك مافێکی سرووشتی دیپلۆماسیەتی خۆی دەباتە ئەلیزێ ، لەملاشەوە بەڕیزەوە پێشوازی لێ دەکرێت .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.