ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هاتووچۆ له‌لایه‌ن شوفێرێكه‌وه‌ كوژرا

شوفێره‌كه‌ش له‌ كاتی ته‌قه‌ له‌ یه‌كتركردن له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا


ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هاتووچۆ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیایی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن شوفێرێكه‌وه‌ كوژرا، له‌وكاته‌دا كه‌ پۆلیسی هاتووچۆ دوای له‌ شوفێڕێك كردووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ قه‌راغی رێگایه‌كه‌ رابگرێت.

 هه‌روه‌ها‌ شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌ كاتی ته‌قه‌ له‌ یه‌كتركردن له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی دیكه‌دا، كوژرا. 

 دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسیش  به‌هۆی رووداوه‌كه‌ برینداربوون. رووداوه‌كه‌ له‌ رێگایه‌كی خێرای ریڤه‌رسایدی رۆژهه‌ڵاتی شاری لۆس ئه‌نجلس روویداوه‌ ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی چاودێری كالیفۆرنیا داوایان له‌ ئۆتۆمبێلێكی له‌ جۆری پیكئه‌پ كردووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رابگرێت. ریان ره‌یلباك وته‌بێژی پۆلیس رایگه‌یاند كه‌ كه‌سێك‌ به‌هۆی شوشه‌ی شكاو له‌ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا به‌سووكی برینداربووه‌.