عەللاوی: پێویستە تەمەنی حکوومەتی کاتی عێراق ساڵێک زیاتر نەخایەنێت

عەللاوی پەیامێک بۆ سەرۆك کۆماری عێراق دەنێرێت

سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق پەیامێک بۆ سەرۆك کۆماری عێراق دەنێرێت و ڕادەگەیەنێت، کە پێویستە تەمەنی حکوومەتی کاتیی عێراق لە ساڵێک زیاتر نەخایەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-12-2019، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق لە نامەیەکدا بۆ سەرۆك کۆمار، رایگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی کاتیی عێراق بچوککراوە بێت و لە ماوەی ساڵێکیش زیاتر نەخایەنێت.

ئەیاد عەللای داوای لە سەرۆك کۆمار کرد، پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چوار پێشنیازیشی کردووە، کە بریتین له‌ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ رەوشی عێراق و گەیشتن بە سەقامگیری لە عێراق و زیادکردنی دەرفەتی کارو بەردەوامبوون بۆ دادگایی كردنى گەندەڵكاران و ئەوانەی لە کوشتنی خۆپیشاندەران تێوەگلاون و ده‌ستیان هه‌بووه‌.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
58,277
Mirin
2,060
dîsadîtin
35,899
Cases
413,215
Mirin
10,021
dîsadîtin
347,396
Cases
38,480,205
Mirin
1,092,586
dîsadîtin
28,923,379