كه‌شناسی هه‌رێم هۆشدارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆکانى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور و نیمچە دوورگەى عەرەبى

 بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومە لەرزەزانی هه‌رێمی كورستان هۆشدارییه‌كی كه‌شناسی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: هەرێمی كوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆکانى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور و نیمچە دوورگەى عەرەبى

ئەمڕۆ ڕێکەوتى 26-3-2020 سەرەتاى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەدیار دەکەوێت ,باران بە شێوەى پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت سەنتەرى پارێزگاکانیش ئەگەرى نمە بارانى هەیە .سبەى هەینى لە شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کاردەکاتە سەر تەواوى ناوچەکەمان باران بارین لە تەواى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى پارێزگاکان دەبارێت , ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک وەک (دینارتە ئاکرێ سەرسەنگ ئامێدى کانى ماسى ) هەروەها بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر وەک(رواندز سۆران چۆمان حاجى ئۆمەران سیدەکان بارزان مێرگەسوور )بارانیان زیاتر دەبێت .رۆژى شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەردەوامى دەبێت جگە لە باران بارین ئەگەرى هاتنى بارستە هەوایەکى تۆزوخۆڵ هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان لە هەندێ ناوچە بە شێوەى تۆزوخۆڵ و لە هەندێ ناوچە لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت .کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە رۆژى یەک شەممە لاواز دەبێت و ئاسمان لەو رۆژەدا بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە رۆژى دووشەممە دووبارە لە زۆربەى ناوچەکان باران بارین دەبێت و لە هەمان رۆژ باران بارین کۆتاى دێت کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .لە ماوەى ئەم شەپۆڵە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى تەزرە بارینەى هەیە .
بەشى پێشبینى /26-3-2020

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356